داگیرکەران لە کەناری ڕۆژئاوا خانووی فەلەستینیێک دەسووتێنن
هێزەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هەڵکوتان سەر کەناری ڕۆژئاوا. چەتەکانی جوولەکە لە نزیکەی ڕامەلڵا خانووی فەلەستینیێکی سووتاند.
داگیرکەران بەربەیانی دەستیان بە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا کرد. لە قەزای کوبەر لە باکووری رامەلڵا فەلەستینیێک و کوڕەکەی لە لایەن داگیرکەران دەستبەسەر کران و دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کران.
هەروەها هێرش بۆ سەر چەند خانوویێک لە قەزای یەعبەد لە جەنین ئەنجام درا کە یەکێکیان هی ئەمجەد عەتاترە سەرۆکی شارەوانی بوو و هەڕەشەی چۆڵکردنی خانووکان کرا. هەنێک لە خانووکان لە لایەن سەربازە داگیرکەرەکانەوە وەک بنکە بەکار هێنران و داگیرکەران دەستیان بە سەر کامێراکانی ئاسایشدا گرت.
لە قەزای سەنور ئافرەتێک نزیکەی کاتژمێرێک دەستبەسەر کرا و بۆ ئەوەی کوڕەکەی خۆی ڕادەست بکات.
هەروەها چەتەکانی جوولەکە لە گوندی ئەبو فەلاح لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەلڵا خانووی فەلەستینیێکیان سووتاند. تیمەکانی ئاگرکوژینەوە و بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆل کرد. بەهۆی ئاگرەکە زیان بە خانووکە و خانووکانی دەوروبەر گەشت.
ئەم رووداوە جارێکی دیکە ئاستی هێرش و وەحشیەتی داگیرکەران لە بەرامبەر فەلەستینییەکان نیشان دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.